Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:44

ئەمەریکا : هێرشی مووشەکی هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و دانیشتوانەکەی

راشیگەیاندبوو بوونی ئەوانەی لە دەرەوەی یاسان تا ئێستاش بەربەستن لە بەردەم عێراق
ئەمەریكا : هێرشی مووشەكی هەڕەشەیە بۆ سەر حكومەتی عێراق و دانیشتوانەكەی
کوردستان TV
100%

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند كە وەزارەتەكەیانن زانیاری هەیە لە سەر كەوتنە خوارەوەی مووشەك بۆ سەر ناوچەیەكی نێودەوڵەتی لە بەغدا .

روونیشیكردەوە كە لایەنی عێراقی و دامەزراوە ئەمنییەكانی عێراق خەریكی لێكۆڵینەوەن بۆ ئەو بابەتە و راشیگەیاند كە ئەو هەرەشەیە و ئەو هێرشە مووشەكیانە مەترسیدارن نەك تەنها بۆ ئێمە بەڵكو بۆ حكومەتی عێراقی و شاندە دبلۆماتكارەكان و ناوچەكانی دەوروبەری كە خەڵكێك تیای نیشتەجێن .

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا وتەكانی مایكل بۆمبیۆی خستە روو كە ستایشی رۆڵی حكومەتی عێراقی كردبوو بەوەی تەواوی گروپە چەكدارەكانی ناچار كردووە بخرێنە ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتەوە . بۆمیۆ راشیگەیاندبوو بوونی ئەوانەی لە دەرەوەی یاسان تا ئێستاش بەربەستن لە بەردەم عێراق و پێشكەوتنی سیاسی و ئابووری لەو وڵاتە .

روونیشیكردەوە بۆ ئەوەی جیهان هاوكاری عێراق بكات پێویستە یەكەم جار عێراق خۆی هاوكاری خۆی بكات .

ئەو لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دوای ئەوە دێت كە شەوی رابردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتە بەر هێرشی مووشەكی

 

 

سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.