Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:48

تورکیا وەڵامی بەیاننامەکانی عێراقی دایەوە

ئەوەی بینیمان چەندین بەیاننامەی بێ بنەما لە ماڵپەرە عێراقییەكان بڵاو دەكرێنەوە
توركیا وەڵامی بەیاننامەكانی عێراقی دایەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەلامی حكومەتی عێراقی دایەوە و تەئكیدی كردەوە كە توركیا بەرگری لە خۆی دەكات لە بوونی هەر چالاكییەكی تێكدەرانە كە لە خاكی عێراقەوە سەرچاوە بگرێت

لە بەیاننامەیەكدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا حامی ئەكسەوی وەلامی بەیاننامەكانی سەرۆكایەتی وەزیران و دەرەوەی عێراقی دایەوە و رایگەیاند بۆ چەندین جار وەڵامی ئەو چالاكیانەمان داوەتەوە كە لە خاكی عێراقەوە بۆ سەر توركیا ئەنجام دەدرێن بەڵام ئەوەی بینیمان چەندین بەیاننامەی بێ بنەما لە ماڵپەرە عێراقییەكان بڵاو دەكرێنەوە .

دووبارەشی دەكەینەوە ئێمە ئامادەین و هاوكار دەبین بۆ ئەوەی پارتی كریكاران لة عێراق  ئەمن و ئاسایشی عێراقیش تێكدەدات ، هاوكاری عێراق بكەین .

راشیگەیاند چاوەروان بووین بەڵام وەڵامێكی ئەوتۆمان بە دەست نەگەیشت بۆیە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی بەرگری لە خۆمان دەكەین و وەڵامی هەر كارێكی تێكدەرانە دەدەینەوە .

 

 

سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.