ئەمڕۆ ٦ی تەموزی ٢٠٢٠ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆش ئامادە بوو، قوباد تاڵەبانی پاش پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەرکەکەیدا و رایگەیاند: هەماهەنگی بەهێز لەنێوان هەموو ئەندامانی وەزارەتدا پێویستە بۆ باشتر خزمەتكردنی ھاوڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بەدی كراوە و پێویستە بەھێزتریش بکرێت.
لە رێوڕەسمەکەدا لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند: لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا کە پێم سپێردراوە بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدهم بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
شایهنى باسه لیوا چهتۆ سالح لهسهر پشكى یهكێتى نیشتیمانى كوردستان ئهركى بریكارى وهزارهتى ناوخۆى پیسپێردراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.