دوای ئه‌وه‌ی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیان كرد له سه‌ردانه‌كه‌شدا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی چوار سه‌نته‌ری هاوبه‌ش له كه‌ركوك و مه‌خمور و خانه‌قین و موسڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فەریق روکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا سووپاسالاری عێراق گه‌یشته كه‌ركوك و وا بڕیاره له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك كۆببێته‌وه.
هاوكات بڕیار وایه به‌ده‌ر له باسكردنی بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك باس له هه‌ماهه‌نگی و دروستكردنی ئه‌و سه‌نته‌ره بكرێت كه بڕیاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروست بكرێت.
هه‌روه‌ها باس له ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، كه له دوای ڕێككه‌وتنی كۆتایی نێون وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق وا بڕیاره ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بكرێت له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140.
جێی ئاماژه پێدانه به پێی ئاماره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوكته‌نها له مانگی 6ی 2020، نۆ كرده‌ی تیرۆرستی له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامیشدا 21 كه‌س بوونه‌ته قوربانی كه زۆربه‌یان ه هێزه ئه‌منییه‌كانن.
هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.