ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه6/7/2020، ھێزەکانی پۆلیسی کەرکوک بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک لیوا عەلی کەمال توانیان تۆمه‌تبارێك به تۆمه‌تی ساخته‌كاری ده‌ستگیر بكه‌ن.
له نوسراوێكدا پۆلیسى كه‌ركوك كه وێنه‌كى بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه ئاماژه‌ى به ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێك كردووه كه به‌بێ ئاگادارى خاوه‌ن موڵك مامه‌ڵه‌ى به‌موڵكه‌كانیانه‌وه كردووه
ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه به ناوی (ئا.خ.ئا) هه‌ڵساوه به کاری ساختەکاری وچەندین گرێبه‌ست و تاپۆى ساخته و نوسراوى كڕین و فرۆشتنى دروستكردووه كرین و فرۆشتنى به مۆڵكه‌كان كردووه .
پۆلیسى كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه تۆمه‌تباره‌كه لە بەردەم داوەری لێکۆڵینەوە دانی بە هه‌موو تاونەکانی ناوە و بەپێ مادەی(٢٩٢⁄٢٩٨) یاساى سزادانى عێراقى زیندانی کراوه.
ئه‌و هاوڵاتیانه و نوسینگانه‌ى خانوبه‌رى و زه‌وى و زار ئاگادار كراونه‌ته‌وه له ئه‌گه‌رى مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تباره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.