رۆژى یه‌كشه‌ممه 5/7/2020 به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن پۆلیسى قه‌زاى زاخۆ تۆمه‌تبارێك ده‌بردرێته دادگاى به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتن له به‌رده‌م دادگادا به سێ گولـله له‌یه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌كوژێت .
پۆلیسى زاخۆ به كوردستان تیڤى راگه‌یاندووه ڕووداوه‌كه له كاتێكدا ڕوویداوه كه تۆمه‌تباره‌كه بۆ مه‌به‌ستی دانپێدانان له لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه ده‌بردرێت بۆ دادگا‌و بكوژه‌كه‌ش ئه‌وه به ده‌رفه‌ت ده‌زانێت و ده‌ستڕێژی گولـله‌ی ده‌كاته سه‌ر و به سێ گولـله كۆتایی به ژیانی تۆمه‌تباره‌كه ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: كوژراوه‌كه كارى فرۆشتنی مۆبایلی ده‌كرد و به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه قه‌رزاری كه‌سێك ده‌بێت و پاشان به پێی مادده‌ی 456 له یاسای سزادانی عێراقی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت و دوێنێش له‌كاتی بردنی بۆ دادگا و له‌به‌رده‌م دادگادا ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كۆتایی به ژیانی دێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ناسنامه‌ی بكوژه‌كه دیاره، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.