خاتوو كارۆل مایەر كە لە ساڵی 1983 یەكێك بوو لە جوانترین خانمانی كوینسلاندە لە ئوسترالیا ، بەڵام بەخت زۆر یاوەری نابێتو لە ئاگارێكی كتوپڕدا تەواوی جەستەی بە رێژەی 85% دەسووتێت، وەك خۆی دەڵێ كاتی ئاگرەكە تەنها بیرم لای منداڵە ساوایەكەم بوو، توانیم دەربازی بكەم، ئەو زیاتر لە 9 مانگی پێ چوو بۆ ئەوەی بتوانێت تێكەڵی كۆمەڵگا ببێتەوە، ماوەی زۆر برینەكانی شاردەوەو نیشانی كامێراكانی نەدا، بەڵام دوای زیاتر لە یانزە ساڵا وێنەگرێكی بەریتانی بەناوی بریا كەیسی، داوای لێدەكات كە نزیكەوە وێنەی بگرێتو بڵاو بكاتەوە، هەر ئەو وێنانەش بوو بووە هۆی بەدەستهێنانی باشترین وێنەی ساڵا.
لە درێژەی قسەكانیدا كارۆل دەڵێ: فێربووم ئیتر لەوە دەبێت ئارام بگرمو قبوڵی ئەو رووداوە سەختە بگرم، بەهۆی ئەو كارەساتەوە خانمێتیم لەدەستدا، هەندێك لە پەنجەكانمو تاڕادەیەك گوێبیستینیشم لەدەستدا، بەڵام ئیتر بڕیارمدایە نامەوێت چیتر برینەكانم بشارمەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.