ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی 7ی 2020 به‌ره‌ی توركمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئێمه دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ین بۆ كه‌ركوك، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ش پاش سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فەریق روکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا سووپاسالاری عێراق دێت بۆ كه‌ركوك.
دوای ئەوەی وەزارەتی پیشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی بەرگری عێراق رێکەوتن لەسه‌ر ناوچەکانی مادەی ١٤٠ لەکەرکوک وخانەقین ومەخمور وشنگال، كه چوار سەنتەری ھاوبەش لەنێوانیدا ھەبێت وکاری ھاوبەش وئوپه‌راسیونی ھاوبەش لە نیوان پیشمەرگە وسوپای عێراق ھەبێت بۆ ڕاوەدوونانی داعش لەو ناوچانە.
ئەمرۆ بەرەی تورکمانی وەک پێشەی ھەمشەیان ناڕەزایەتی خۆیان بۆ گەرانەوەی پیشمەرگە دەربڕی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه كه نابێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك و ده‌بێت كه‌ركوك هه‌ر له ژێر ده‌ستی هێزه عێراقییه‌كاندا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.