Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 03:26

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نوێنەری جوتیاران کرد

فرسه‌ت سۆفی، بەڵێنیدا کە بەزووترین کات کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکات
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2020.7.6 بەشیك لە جوتیاران بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەربومە کشتوکاڵیەکانیان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و رێگای هەولێر-دهۆکیان گرت.
لەلایەن د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی د. عەبدولحەكیم خەسرۆ سەرۆكى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێمن قادر جێگری پارێزگار و قایمقامی ناوەند لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە نوێنەری ئەو جوتیارانە کرد.
لەدیدارەکەدا نوێنەری جوتیاران تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق، ساخکردنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان وەکو پێویست نەبووە و تووشی زەرە و زیان هاتوون، بۆیە داواکاربوون کە رێگا بکرێتەوە بەڕووی بازرگانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تا بەروبومە کشتوکاڵەکانیان بفرۆشن بەتایبەتی لەم وەرزەدا کە وەرزی تەماتەیە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، بەڵێنی بە جوتیاران و نوێنەری جوتیاراندا هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کیشەکەیان و دڵنییایدا کە بەزووترین کات کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکات.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.7.6
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.