Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 03:21

روونکردنەوەیه‌ک سه‌باره‌ت به‌ دابەشکردنى مووچە

بڕیارە هەفتەى داهاتوو مووچەى هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان بدرێت
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی ڕێکاری دابەشکردنی مووچە روون دەکاته‌وه‌ و راى دەگەینێت: بڕیارە هەفتەى داهاتوو مووچەى هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان بدرێت بۆ ئەوەش رێکارى خۆمان گرتۆتەبەر.

مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی به (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه‌: لە بانکەکان لە گۆڕەپانێک کورسى دادەندرێت بۆ ئەوەى مووچەخۆران لەسەر کورسى دابنیشن ئەویش مەترێک زیاتر نێوانیان هەبێت، دواتر بە نۆرە سێ کەس یان پێنج کەس دەچنە ژوورەوە، تاوەکوو تەواو دەبێت هەمووش دەبێت ماسک و دەتکێشیان بەستبێت، ئەوە مەرجى پێدانى مووچەیە و رێگەنادرێـت کەس بێ ماسک و دەستکێش بچێتە بانک.
ئاماژه‌ی به‌وش كردووه‌: بڕیارە هەفتەى داهاتوو مووچەى هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان بدرێت بۆ ئەوەش رێکارى خۆمان گرتۆتەبەر بۆ ئەوەى قەرەباڵغى دروست نەبێت، چونکە ئێستا فەرمانبەران بۆیان نییە بێن لە بانک مووچە وەربگرن، بەڵکوو بە چەکى گەورە لیژنەیەک پارەکە وەردەگرێت و دەیباتەوە لە فەرمانگەى خۆى دابەشى دەکات".
ئه‌وشی خستۆته‌ روو ئەوان لە کاتى دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان و کەمئەندامان کێشەیان لە بانکەکان بۆ دروست دەبێت، گوتیشى: " لە مووچەى شەهیدان کێشەمان نیە، بەڵام کێشەمان لەگەڵ خانەنشینان و کەمئەندامان هەیە، چونکە ئەوانە بە تەمەنن و خاوەن پێداویستى تایبەتن ناتوانن بڕۆن و بوەستن پێویستیان بە هاوکارى هەیە، ئەوەش وا دەکات فشار لەسەر بانکەکان دروست بێت".
مەولوود سابیر، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌، کە دەبێت خانەنشینان و کەمئەندامانیش لەکاتى سەردانیکردنى بانک دەستکێش وماسک ببەستن و خۆیان لەبەریەکەوتن بپارێن، پێویستە لە کاتی وەرگرتنی مووچە فەرمانبەران و مووچەخۆران بە گشتى پابەندی مەرج و ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.