به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ 9 نه‌خۆشی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای چه‌ندجارێك ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وت كه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، كۆی گشتی چاكبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته 164 كه‌س.
ته‌ندروستی دهۆك باسی له‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا 25 تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخان ماونه‌ته‌وه و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.