عه‌بدوڵا سه‌نگاوی، سه‌رۆكی تیمی ناشتنی قوربانیانی كۆرۆنا له سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنج كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌رجه‌میان به‌خاك سپێردراون.
عه‌بدوڵا سه‌نگاوی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئاماره‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به پابه‌ندبونتان به خۆپارێزییه‌كانه‌وه كه‌متر ده‌بنه‌وه".
راشیگه‌یاندوه، ئه‌مرۆ پێنج كه‌س به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه كه چواریان خه‌ڵكی ناوشاری سلێمانی بوون و كه‌سێكیشیان خه‌ڵكی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون بوو.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی سلێمانی، پێنج هه‌زار و 294 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوه، له‌نێویاندا 217 مردن هه‌یه، هه‌زار و 366 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.