له شاری هه‌ولێر، باندێكی چوار كه‌سی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و بانده به نیاز بوون، 80 قاڵب مادده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و بانده‌ی ده‌ستگیركراون، چوار كه‌سن، یه‌كێكیان ئێرانییه و له كاتی مامه‌ڵه‌كردن توانرا كڕیار و فرۆشیار ده‌ستگیر بكرێن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بانده ده‌یانویست، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ترانزێت به‌كاربهێنن و ئه‌و 80 قاڵبه‌ی پێیان گیراوه، 40 كیلۆگرام بووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به گوێره‌ی یاسای 14ی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه ده‌ستیپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.