ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، هیشام هاشمی چاودێری سیاسیی ناسراوی عێراق و پسپۆری بوارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی لەناو شاری بەغدا تیرۆر كرا.
شاره‌زا و توێژه‌ره‌وه‌ی بواری هزری توندڕه‌وی و گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هیشام هاشمی له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی به‌غدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و دواتر به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیاری میدیاكانى عێراقی ، چه‌كداره‌كان به دوو ماتۆڕسكیل ته‌قه‌یان له هاشمی كردووه له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی زه‌یونه و به سه‌ختی برینداریان كردووه‌و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن نه‌فیسی به هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه، لیوا سه‌عد مه‌عن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند" له ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كداری، هاشمی شه‌هید بووه‌و ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادە لە بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.