به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ دزیكردن و كوشتن ده‌ستگیركران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر، دوای هه‌بوونی زانیاریی ورد كه شه‌ش كه‌س به ناوه‌كانی (ئ.ئ.س) و (هـ.ح.ع) و (م.ئ.م) و (م.م. ر) و (ت.رم) و (ش.ر.م) رێككه‌وتبون كه له گوندی لاجان له‌سه‌ر رێگای گوێڕ له ئۆپراسیۆنێكی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر به چه‌ك، هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك به ناوی (ف.ا.ا).
راشیگه‌یاندوه، تۆمه‌تباره‌كان ویستبویان پاره له‌و هاوڵاتیه بدزن و دواتریش بیكوژن، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ چه‌ندین تیمی تۆكمه‌مان له هێزه‌كانی پۆلیس پێكهێنا و توانرا به كه‌متر له شه‌ش كاتژمێر، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكرێن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی كڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵێك مادده‌ی بێهۆشكه‌ر و كه‌له‌پچه و له‌زگه‌ی ده‌مبه‌ستن بۆئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی پێ بێهۆش بكه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌دا، كه ویستویانه بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه به‌كاریبهێنن.
پۆلیسی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كان دانیان نا به تاوانه‌كه‌یاندا، بۆیه به‌پێی مادده 55 له یاسای سزادان به‌ند كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.