ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ، هیشام هاشمی چاودێری سیاسیی ناسراوی عێراق و پسپۆری بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له‌ناو شاری به‌غدا تیرۆر كرا.
هیشام هاشمی ، شاره‌زا و توێژه‌ری بواری هزری توندڕه‌وی و گرووپه تیرۆریستییه‌كان، له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن دوو ماتۆرسكیله‌وه، درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و دواتر به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای رووداوه‌كه‌ش مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند: رێگه ناده‌ین شه‌پۆلی دووه‌می تیرۆر بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.