به‌به‌شداری 25 لاوی كوردستان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان هه‌لبژارده‌ی تۆپى پێی ئه‌لیكترۆنى كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداری جامی ئه‌لیكترۆنى ئاسیا ده‌كات كه‌وڵاتى سه‌نگاپوره سه‌رپه‌رشتى ده‌كات
هه‌لبژارده‌ى ئه‌لیكترۆنى كوردستان كه‌له‌ئێستادا به‌شدارن له‌جامه‌كه‌دا هاوشانى وڵاتانى عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه یارییه‌كانى پێشوویان له‌به‌رامبه‌ر وڵاتانى ئه‌ندۆنیسیا و برۆنای براوه‌بوون و یاری داهاتوویان به‌رامبه‌ر به ڤێتنامه كه‌رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌كاتژمێر 6 ى ئێواره به‌رێوه‌ده‌چێت.
دیاری حه‌سه‌ن زۆراب یاریزانى كوردی شاری هه‌ولێر له‌ریزی هه‌لبژارده‌ى ئه‌لیكترۆنى كوردستان تایبه‌ت به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى له‌باره‌ی ئه‌م یارییه و چۆنیه‌تى به‌شدارییان له‌جامی جیهانى و ئاسیا رایده‌گه‌ێنێت :
له‌هه‌رێمی كوردستاندا یەکێتی وەرزشی ئەلیکترۆنی کوردستان له‌سه‌رده‌ستى چه‌ند لاوێكی كوردستان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كاندا پێكهێنراوه ئه‌م یارییه ئه‌لیكترۆنیه كه‌یارییه‌كی تۆپى پێیه کە تێیدا 11 یاریزان یاری دەکەن لە یەک تیمدا بەرامبەر 11یاریزانی تر لە تیمی بەرامبەر بەڵام بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی کۆنترۆڵی یاریزانەکانیان دەکەن
راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌م یارییه وه‌رزشیه گرنگییەکی گەورەی لە وڵاتانی دەرەوە پێدراوە و پەرەی سەندووە و له‌لایه‌ن وەزارەتی وه‌رزش و لاوان و بەشێک لە یەکێتییە وەرزشییەکانی وڵاتان گرنگیه‌كى تایبه‌تى پێده‌درێت
دیاری حه‌سه‌ن زۆراب یاریزانى هه‌لبژارده‌ى كوردستان ده‌شڵێت ، لەوڵاتانى ئاسیا و و ئه‌وروپا و جیهان ئه‌م یارییه و یاریزانانیان پشتگیرییەکی تەواوی حکومەتیان هەیە و یارییەکانیان بە راستەوخۆ بۆ خەڵک دەگوازرێتەوە لە ڕێگای کەناڵە راگەیاندن و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار پالپشتن بۆ یاریزانانیان تا بتوانن ئه‌نجامی باش تۆمار بكه‌ن بۆ وڵاته‌كانیان
هه‌روه‌ها وتیشى كه‌هیوادارین له‌هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر گرنگی به‌م یارییه بدرێت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵماندابن و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ یارییه‌كانى كوردستان په‌خش بكه‌ن بۆ كوردستانیان ئه‌ممه‌ش ده‌بێته پالپشتیه‌ك بۆمان و ده‌بێته هانده‌رێك كه‌بتوانین له‌پاله‌وانێتیه‌كاندا وه‌ك كوردستان براوه‌ى زیاتری یارییه‌كان بین و ژماره بین
ناوبراو باس له‌پێناسی ئه‌م یارییه و سه‌رپه‌رشتیاری پاله‌وانێتیه‌كانى ئه‌م یارییه چ رێكخراو ده‌زگایه‌كه و چۆن كوردستان بووه ئه‌ندام باسی لێوه‌ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت : هەر وه‌ك چۆن لە تۆپی پێ فیفا هەیە و سه‌رپه‌رشتی یارییه‌كانه له‌سه‌رجه‌م خول و پاله‌وانێتیه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستى جیهان ، له‌یاری ئه‌لیكترۆنى تۆپى پێشدا رێكخراوی VPG كه یەکێتییه‌كی تۆپی پێی ئەلیکترۆنین و بارەگایان لە بەریتانیایە ، زۆربه‌ی وڵاتان به‌شدارن له‌و رێكخراوه‌دا و كه‌نزیكه‌ى 100 وڵات ئه‌ندامه و كوردستانیش به‌هه‌وڵه‌كانی پێشووترماندا كه‌وێڕای رێگری له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانى عێراق و توركیاوه به‌ڵام دواجار توانیمان بێ هیوا نه‌بین و به‌رده‌وام بووین تا بووینه ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌دا
یاریزانه‌كه‌ى كوردستان ده‌شڵێت ، ژماره‌یه‌ك لاو له ساڵی 2018 بیرۆکەی ئەوەیان بۆ هات کە خۆبەخشانە کوردستان بخەنە ئەم بوارە خێرا گەشەکردووە و بڕیاریان دا خولی کوردستان دروست بکەن بە 16 یانەی کوردی و داواکاری فەرمی پێشکەشی یەکێتی ڤی پی جی بکەن بۆ قبوڵکردنی کوردستان لە سەرەتادا و دوای دژایەتی یەکێتییەکانی تورکیا و عێراق داواکەمان رەتکرایەوە
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ، بۆیە بڕیارمان دا کە کارەکانمان ر بەرەو پێش ببەین کە قورسایی خۆمان هەبێت و قسەمان وەربگیرێت وەک کوردستان ئەوەبوو لە کۆتایی 2019 بە فەرمی بووینە بەشێک لە یەکێتی جیهانی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان بێ گەڕانەوە بۆ عێراق و وەک لایەنێکی سەربەخۆ بووینه ئه‌ندام
دیاری حه‌سه‌ن زۆران هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان ئێستا به‌فه‌رمی به‌شداره له چاڵاكیه‌كانى ئه‌م رێكخراوه‌دا هاوشانى وڵاتانى دیكه له‌سه‌ر ئاستى جیهان و جامی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست
وتیشى بێت ئەمەش کارێکی گەورە بوو و بووە هۆی راکێشانی سەرنجی هەزاران لاوی هه‌رێمه‌كه‌مان بۆ لاپەرەکانمان
یاریزانه‌كه‌ى كوردستان راشیگه‌یاند كه هه‌لبژارده‌ى کوردستان لە ساڵی سه‌ره‌تای ساڵی 2020 له‌مانگی 2دا به‌شداربووین له‌جامی جیهانى به‌به‌شداری 64 وڵات كه‌توانیومان پله‌ى شازده‌ى جامه‌كه به‌ده‌ست بهێنین له‌یه‌كه‌م به‌شداریمان له‌و چالاكیه جیهانیه‌دا
سه‌ره‌رای دژایه‌تى توندی وڵاتى توركیا و بە فەرمی سەرکەوت بۆ جامی جیهانی شانبەشانی ٦٤ وڵات و توانی بگات بە قۆناغی ۱٦ لە یەکێک لە بەشدارییە مێژوویەکانی ئەم پاڵەوانێتییە
دیاری حه‌سه‌ن زۆراب ده‌شڵێت ، له‌ئێستاشدا كه‌وه‌ك هه‌لبژارده‌ى كوردستان به‌شداری جامی ئاسیاین كه16 هه‌لبژارده به‌شداره و توانیومانه یارییه‌كانى بیشوو سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین و یاری داهاتووشمان به‌رامبه‌ر به‌ڤێـتنام له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و درێژه‌دان به‌براوه‌بوون یاری ده‌كه‌ین
هه‌لبژارده‌ى كوردستان به‌شه‌ش خاڵ له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دادێت و هه‌ریه‌ك له‌هه‌لبژارده‌كانی ئه‌نده‌نوسیا و برۆنای و ڤێتنامیش له‌پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ن
هه‌فتانه 2 یاری له‌نێوان هه‌لبژارده‌كانى به‌شدار بووی جامه‌كه كه 16 وڵات به‌شدارن به‌رێوه‌ده‌چێت
جامی ئاسیا له 2 ى 7 ى 2020 دەستی پێکردووە و هەڵبژاردەی کوردستان بە لیستی 25 یاریزانەوە لە سەرجەم شارەکانی کوردستانەوە کە بە پێی ئاست هەڵبژێردراون لە نێوان زیاتر لە 1000 یاریزانی کورد بۆ نوێنەرایەتی کوردستان بەشدارە لەم پاڵەوانێتییە کە تا کۆتایی مانگی 7 بەردەوام دەبێت
له‌كۆتادا دیاری حه‌سه‌ن زۆراب یاریزانى كوردستان رایگه‌یاند كه ئەمانەی تا ئێستا کراوە بە هەوڵی تاکەکەسی چەند لاوێك بووە کە کارێکی گەورە بەڕێوەببەن لە بەرامبەر یەکێتی وڵاتانی تر کە پشتگیری زەبەلاحیان هەیە و زۆر بە خێرایی پێشدەکەون و کارێکی زۆر زەحمەتە رکابەریان بەم شێوەیەی ئێستا
وتیشى کوردستان ئێستا جێ پەنجەیەکی گەورەی لەم بوارە هەیە و هەڵبژاردەی تایبەتی خۆی هەیە سەرەڕای هەموو دژایەتییەکان و بەردەوامە لە سەرخستنی ناوی کوردستان لەناو ناوی وڵاتان
كلیك له‌م لینكه‌دا بكه‌ن بۆ دیمه‌نى یارییه‌كان له‌جامه‌كه‌دا و یارییه‌كانى كوردستان له‌داهاتوودا
https://www.facebook.com/watch/live/?v=617032452258072&ref=watch_permalink
ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.