بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لەسەر گیان لەدەستدانی توشبوویەکی کۆرۆنا کە وا بڵاوکراوەتەوە بەهۆی نەبونی پزیشكەوە نەخۆشخانەی جێهێشتووە و دواتر لە ماڵەوە گیانی لەدەستداوە رونکردەوەیه‌كی بڵاو كرده‌وه
ده‌قی رونكردنه‌وه‌ی ته‌ندروستى گه‌رمیان:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌وه
بابه‌تی هاوڵاتیه‌كی گه‌رمیان بڵاوبوه‌ته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی خاڵۆی به نه‌خۆشی كۆرۆنا گوایا پاش ئه‌وه‌ی بێتاقه‌ت بوه له نه‌بونی پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا، نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتوه و پاشان له ماڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رباری پیشاندانی هاوخه‌می خۆمان بۆ كه‌سوكاری ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كۆچی دوایی كردوه و كه‌سوكاری سه‌رجه‌م نه‌خۆشانی تر كه له‌م ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام به‌پێویستمان زانی به به‌ڵگه‌وه ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بڵاوبكه‌ینه‌وه، به‌وپێیه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌م زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراون.
1. ئه‌و هاوڵاتیه ده‌ڵێت نه‌خۆشخانه‌كه پزیشكی لێنه‌بوه، له‌راستی دا ئه‌مه درۆ و بوختانه، چونكه ئه‌و شه‌وه به‌ڕێز (د. بینه‌ر ئیبراهیم مه‌حمود)، پزیشكی ئێشكگر، له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌وامی كردوه و تۆماری ئاماده‌بون و ئیمزاكه‌یشی ده‌ریده‌خات كه له كاتژمێر (12ی شه‌و بۆ 8ی به‌یانی) له كاردا بوه. لیستی تۆماره‌كه‌ش خراوه‌ته‌ڕو له وێنه‌ی ژماره (1).
2. ئه‌و شه‌وه ئه‌و هاوڵاتیه كۆچكردوه له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خێزانه‌كه‌ی ده‌ركراوه و په‌یوه‌ندی به نه‌بونی پزیشكه‌وه نه‌بوه، چونكه پزیشك و ستافی نه‌خۆشخانه‌كه رێگه‌یان نه‌داوه ده‌ربچێت به‌وپێیه‌ی نه‌خۆش ده‌بێت پزیشكی پسپۆڕ رێگه‌ی بدات بۆ ده‌رچون، به‌ڵام ئه‌وان پێداگیرییان كردوه و كوڕێكی خوالێخۆشبو به ناوی (شێركۆ) واژوی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه باوكی له نه‌خۆشخانه ده‌ربكات له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆی، وه‌ك له وێنه‌ی ژماره (2) دا رونكراوه‌ته‌وه.
3. ئه‌و هاوڵاتیه كۆچكردوه، رۆژی (٤/٧/٢٠٢٠) داخل كراوه و 24 سه‌عات نه‌ماوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر پێداگیری و به‌رپرسیارێتی خێزانه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ریانكردوه، له‌كاتێكدا هه‌مو پشكنینێكی بۆ كراوه و پێویستی به مانه‌وه بوه له نه‌خۆشخانه به‌هۆی بونی نه‌خۆشی دیكه‌ی درێژخایه‌ن و دڵ و په‌ككه‌وتنی گورچیله. وه‌ك له وێنه‌ی ژماره (3) دا رونكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بۆیه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه جێ به راستی نه‌گرێت و هاوڵاتیان به زانیاریی ناڕاست به لاڕێدا نه‌برێن و چیتر نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا كه ژماره‌یه‌ك دڵسۆزی ئه‌م شاره دروستیان كردوه و ژماره‌یه‌ك پزیشك و كارمه‌ندی دڵسۆز به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ناشرین نه‌كرێت و دڵی ئه‌و ستافه‌ش سارد نه‌كرێته‌وه له خزمه‌ت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.