لهراگهیاندراوێكدا یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بڵاوی كردهوه كه دوای گفتوگۆ لهگهڵ شێخ باز سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای کار گروپ لەگەڵ بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیمان و ئاگادار بوونی بەڕێزیان لە بارودۆخی منداڵان و بەساڵاچووان بڕیاری دا بۆ چەند مانگێک هاوکاری دارایی بەساڵاچووان و منداڵانی ناو خانەکان بکات.
بەڕێوەبەری گشتی رایدهگهێنێت ئەو هاوکارییە بۆ بەساڵاچووان و منداڵانی خانەکان لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی شێخ باز و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە هاوکار بوونە لە خزمەت کردنی بەساڵاچووان و منداڵانی بێ سەرپەرشتی ناو خانەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.