له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بڵاوی كرده‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت (پاس) لەلایەن ڕێکخراوی هۆڵدفیژن world vision بۆ بریندارانی چه‌كی كیمیایی دابینكراوه ،کاری دیزاینکردنی ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن م. ئیبراهیم زۆرابەوە بۆی ئەنجام دراوە هەروەها ڕوپۆش کردن ڕوی دەری لاشەی ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن ڕێکخراوی تایتنەوە بۆی ئەنجام دراوە پاشان بەنزیخانەی عەدنان کاری خەرج کردنی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەی لەئەستۆ گرتوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ده‌كات ، مەبەست لەم ئۆتۆمبێلە گرنگیدانە بە کاری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی خزمەت کردنی برینداران و دروشمی سەرلاشەی ئۆتۆمبێلەکە دوپاتی خزمەت کردنی بەرکەوتوان دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.