راهێنەری پورتوگالی بەناوبانگ جۆزێ مۆرینهۆ زیاتر لەجارێك خۆشەویستی خۆی بۆ راهێنەری ئیتالی بەناوبانگ كارلۆ ئەنشلۆتی راگەیاندووە و پێش یاری نێوان هەردوو یانەی تۆتنهام و ئیڤەرتۆن مۆرینهۆ جارێكی دیكە ئەم خۆشەویستیەی بۆ ئەنشلۆتی دووپاتكردەوە و رایگەیاند هەموو رێسا تەندروستیەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەشكێنێت و ئەنشلۆتی لەباوەش دەگرێت ، لە وێنەكەش دەردەكەوێت كە مۆرینهۆ زۆر بەخۆشحاڵیەوە ئەنشلۆتی لەباوەش دەگرێت .
راستە تۆتنهام یاریەكەی بردەوە بەڵام پەیوەندی نێوان هەردوو راهێنەری گەورە لە بردنەوەی یاریەك زۆر گرنگترە ، مۆرینهۆ و ئەنشلۆتی زۆر فاكتەر كۆیان دەكاتەوە ، هەردووكیان لەهەرسێ خولی ئیتالیا و ئیسپانیا و ئینگلتەرا راهێنەرییان كردووە ، هەردووكیان راهێنەری یانەكانی ریال مەدرید و چێلسی بوون ، هەردووكیان خولی ئیتالیا و ئینگلتەرەیان بەدەست هێناوە ، هەردووكیشیان لەگەڵ دوو یانەی جیاواز چامپیۆنزلیگیان بردۆتەوە .
هەردەم گەورەكان نمونەی جوانن لە جیهانی وەرزشدا
سالار جهلال .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.