قاسم شه‌شۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه شنگال قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی شنگال دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وان خۆشحاڵن به هه‌واڵی نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال.
قاسم شه‌شۆ دووپاتی كرده‌وه، چیای شنگال به بوونی ئاڵای كوردستانه‌وه جوانه، بۆیه گوتوومانه و ده‌شڵێینه‌وه: چیای شنگال هیچ هێزێك جگه له هێزی پێشمه‌رگه قبووڵ ناكات، چونكه شنگال شوێنی پێشمه‌رگه‌یه.
له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال ئاشكرای كرد، له فه‌رمانده‌یی شنگال 4 هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌ن و له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كار و ئه‌ركه‌كانیان راده‌په‌ڕێنن، بۆیه به بوونی ئه‌وان به سه‌دان خۆبه‌خش ده‌توانن پارێزگاری له سه‌رانسه‌ری شنگال بكه‌ن.
دوای سه‌ردانی شاندی سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سوپاسالاری پێشمه‌رگه بۆ به‌غدا، به مه‌به‌ستی لێك نزیك بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوایین هه‌ڵوێستی لایه‌نی عێراقی وا نیشان ده‌دات، كه لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له نێوانیان هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به هاوبه‌شی پارێزگاری له ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.