باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ڕاگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به كوژرانی هاشم هاشمی، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی عێراقی و شاره‌زای گروپه توندڕه‌وه‌كان، بڵاوكرده‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:شاندی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تووشی شۆك و دڵگرانیـیه‌كی زۆربوو به‌هۆی كوشتنی نامه‌ردانه‌ی ئه‌كادیمی دكتۆر هاشم ئه‌لهاشمی. سه‌ره‌خۆشی له خێزانه‌كه‌ی و خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ین بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌روه‌ته نیشتمانیـیه‌ی عێراق به‌م شێوه تراژیدیـیه، داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین په‌له بكات له ڕاپـێچكردنی به‌پـرسانی ئه‌م كوشتنه بۆ به‌رده‌م دادگا .
هاشمی شه‌وی دووشه‌ممه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی به‌غدا كوژرا. به‌پـێی ڤیدیۆیه‌كی كامێرای چاودێری هێرشبه‌ره‌كان 4 كه‌س بوون له‌سه‌ر 2 ماتۆرسكیل. به‌ر له‌وه‌ی هاشمی به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بگاته‌وه به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی، ئه‌وان له نزیك ماڵه‌كه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد. یه‌ك له هێرشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر یه‌ك له ماتۆرسكیله‌كان داده‌به‌زێت و ته‌قه له هاشمی ده‌كات. ده‌ڵێن گولـله‌كانی ناوه به سه‌ر و سنگی هاشمی.
هاشمی ناسرابوو به‌وه‌ی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باسی له گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌كرد و هه‌روه‌ها ئه‌و بێ سه‌روبه‌ریـیه‌ی به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ملیشیاكانه‌وه گرتووه‌ته‌وه.
به‌پـێی لێدوانی ڕۆژنامه‌نووسێك بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت، پـێش كه‌متر له دوو هه‌فته هاشمی پـێی گوتووه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت و یه‌كێك له‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه ئه‌بو عه‌لی ئه‌لعه‌سكه‌ری گوته‌بێژی ئاسایشی ملیشیاكانی كه‌تائیب حزبوڵڵای سه‌ر به ئێران بووه.
ده‌ڵێت له دوایـین هه‌ڕه‌شه كه به ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆن لێی كردبوو ڕێك پـێی گوتبوو"له به‌رده‌می ماڵه‌كه‌ت ده‌تكوژم .
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.