Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 23:34

به‌هۆی پێوه‌دانی دووپشکه‌وه‌ منداڵێکی پێنج ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا

به‌هۆی پێوه‌دانی دووپشكه‌وه‌ منداڵێكی پێنج ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕیگه‌یاند: کاتژمێر 10:30 خولەکی شه‌وی ڕابردوو منداڵێک بەناوی ( س . ع . ح ) تەمەن 5 ساڵان، دانیشتووی گوندی (خەندەکە) سەر بەناحیەی ژاراوە (قەڵادزێ) بەبێ هۆشی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی و دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

ڕاشیگه‌یاند: باوکی دەڵێت پێشتر ئازاری هەبووە و دواتر توشی تەنگەنەفەسی بووە و دەستبەجێ هێناویەتی بۆ نەخۆشخانە، به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی په‌یمانگایی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی منداڵه‌كه‌ دووپشك پێوه‌ی داوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.