Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:11

به‌ ڤیدیۆ..ئیلهام مەدفەعی گۆرانییەک پێشکەش بە گیانی ئەحمەد ڕازی دەکات

بۆ ئازیزیم ئەحمەد رازی، لەبیرت ناكەین و بەردەوام لە دڵدا دەمێنیتەوە
کوردستان TV
100%

 ئیلهام مەدفەعی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد، بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە و پێشكەش بە رووحی ئەحمەد رازی، یاریزانی كۆچكردووی عێراقی كردووە.ئەم بەرهەمە بەناوی “لن ننساك”ـە و لە دوو بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەمی پارچە شیعرێكە بە دەنگی ئەو هونەرمەندە و بەشی دووەمیشی گۆرانییەكە كە شیعرێكی نزار قەبانییە و باس لە بەغدا دەكات.ئەحمەد رازی، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق، لە 13ی حوزەیرانی ئەمساڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، رۆژی 21ی حوزەیران لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەغدا گیانی لەدەستدا.

ئیلهام مەدفەعی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمە نووسیویەتی: “بۆ ئازیزیم ئەحمەد رازی، لەبیرت ناكەین و بەردەوام لە دڵدا دەمێنیتەوە”. ئیلهام مەدفەعی ساڵی 1942 لە دایك و باوكێكی كورد لە دایكبووە و وەك گۆرانیبێژێكی عێراقی ناسراوە و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ناوبانگی هەیە و خاوەنی چەند بەرهەمێكە.ئەحمەد رازی، خاوەنی تاكە گۆڵی عێراقە لە مێژووی مۆندیالدا كە لە مۆندیالی 1986 بەرامبەر بەلجیكا بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماری كرد و بەربژێری بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق بوو، بەڵام كۆرۆنا رێگەی نەدا لە ژیان بەردەوامبێت.پێشتر دكتۆر سەڵاح ئەلعزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەلنوعمان و سەرپەرشتیاری تایبەتی چارەسەری ئەحمەد رازی، راگەیاندبوو “تەندروستی كاپتن لە شەودا زۆر باش بوو، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری تەندروستی و خانەوادەكەی كرد، بەڵام بەیانییەكەی زوو لە خەو هەستاوە و چووەتە توالێت، بەڵام ئامێری هەناسەدانی لابردووە، زۆر دواكەوتووە، كە بەدوایدا چوونە، دەبینن لە هۆش خۆی چووە، زوو بردوویانەتە بەشی فریاگوزاری سەرەتایی، بەڵم بەداخەوە لە ماوەی نیو كاژێردا، واتە لە كاژێر 7:15 تاوەكو 7:45 خولەك، كاپتن ئەحمەد گیانی سپارد”.

ژێده‌ر : خه‌بات

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.