کودی یەکێکە لە سەوزە بە سوودەکان لە رووی تەندروستیەوە ، بۆیە دەبێ بزانین کە کودی و تۆیەکەی چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ لەشمان .
سوودەکانی تۆی کودی بۆ لەش:
١. ھەستی تینوێتی ناھێڵێت ، چونکە رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە .
٢. چارەسەری سەرگێژخواردنی ژنی دووگیان دەکات .
٣. لەسەوزە دەوڵەمەندەکانە و کالۆری کەمە .
٤. دەچێتە پێکھاتەی چەندین جۆری رێجیمەوە بۆ چارەسەری قەڵەویی و زیادبونی کێش .
٥. تۆی کودی پرۆتین و چەوری و شەکری تێدایە .
٦. بەسوودە بۆ ئەوانەی گورچیلەیان بەردی هەیە بۆ لەتکردنی بەرد بەشێوەیەکی سروشتی بەبێ نەشتەرگەری یان لەیزەر.
٧. هەروەها بەسوودە بۆ چارەسەری کرمی گەدە و ریخۆڵە بەشێوەی گشتی.
٨. بەسوودە بۆ چارەسەری کۆکە بەشێوەیەکی کاریگەر .
٩. ھێورکەرەوەی مێشک و دەمار و بەرزی فشاری خوێنە.
١٠. گەورەبوونی پرۆستات لەکەسانی گەورە ناھێڵێت .
١١. چارەسەری ئەو کەسانە دەکات کەتوشی سەرگێژخواردنی ناو دەریا دەبن لەکاتی مەلەکردن .
ژێدهر : دكتۆری ئۆنڵاین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.