ستیڤ فه‌یگن, كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ڵێت:له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاریم بۆ به‌جێهێشتنی هه‌ولێر كه ئه‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوو وه‌ك ماڵی خۆم سه‌یرمكردووه ،حه‌زده‌كه‌م سوپاسگوزاری خۆم ئاڕاسته بكه‌م له‌به‌رامبه‌ر هاوڕێ و یادگاری و پێكه‌وه به‌ده‌ستهێنانی كاری شایسته و مانادار. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:كاركردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به ئاڕاسته‌ی بره‌ودان به ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان ئیمتیاز و شه‌ره‌ف بووه بۆ من و له هه‌مان كاتیش‌دا بووه‌ته به‌شێكی دیار و سه‌ره‌كی پیشه‌كه‌م.
ده‌شڵێت: خۆشحاڵبووم به كاركردن له‌گه‌ڵ جێگری كونسوڵی گشتی ئێلیزابێس ڕه‌وزنستۆك-سیله‌ر كه ئه‌ویش به‌م نزیكانه هه‌ولێر به‌جێده‌هێڵێت و هه‌روه‌ها ته‌واوی ستافی كونسوڵخانه كه له ڕێیانه‌وه وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا پته‌وتركردووه.
هه‌روه‌ها ستیڤ فه‌یگن، سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێت: سوپاستان ده‌كه‌م بۆ هاوبه‌شی پێكردنی كلتوره نایابه‌كه‌تان له‌گه‌ڵمدا له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.