لە سنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی هەفتەیەک، (274) شوێن لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران.
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و جێ بەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆ پارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستۆتەگەڕ و لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی لە بەدوا داچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکان بەردەوامە.
داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران و هەموو ئەو شوێنانەش کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن دەکەین، لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و هاوڵاتییانی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و (دەمامک) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.