ڤیان ده‌خیل،گوته‌بێژی فه‌رمیی باره‌گای بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، داوا له ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ین بكوژه‌كانی هیشام ئه‌لهاشمی بدۆزنه‌وه و ڕاده‌ستی دادگایان بكه‌ن.
ده‌فی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمیی باره‌گای بارزانی ..
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی تیرۆركردنی شاره‌زای بواری ئاساییش هیشام ئه‌لهاشمیمان پێگه‌ییشت، كه به كرده‌وه‌یه‌كی سته‌مكارانه‌ی گرووپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌نجام دراوه.
له كاتێكدا كه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین، داوایش له ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ین بكوژه‌كان بدۆزنه‌وه و ڕاده‌ستی دادگایان بكه‌ن، تا به سزای خۆیان بگه‌ن.
له خودای مه‌زن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامیش به كه‌سوكاری ببه‌خشێت.
ڤیان ده‌خیل
گوته‌بێژی فه‌رمیی باره‌گای بارزانی
۷/ ته‌مموز/ ۲٠۲٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.