سه‌رمایه‌دارێكى شاری هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قایمقامییه‌تی قه‌زای خه‌بات و پارێزگای هه‌ولێر، پرۆژه‌یه‌كی بۆ كڕینی ته‌ماته‌ی جووتیارانی قه‌زاكه راگه‌یاندووه كه له‌سبه‌ینێوه ده‌ستپێده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه قایمقامی قه‌زای خه‌بات بۆ ده‌زگاكانی رایگه‌یاندن گوتی: 500 دۆنم ته‌ماته له‌و سنووره هه‌یه، بڕیاره له سبه‌ینێوه له چوارڕیانی كه‌ورگۆسك ته‌ماته‌ی ئه‌و جووتیارانه بكڕدرێت و پاشان ته‌ماته‌كه به‌سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كان و خه‌ڵكانی كه‌م ده‌رامه‌ت دابه‌ش بكرێت.
هه‌روه‌ها قایمقامی قه‌زای خه‌بات گوتیشی: ره‌نگه دوو رۆژی دواتر، ته‌ماته‌ی جووتیارانی ناوچه‌ی شه‌مامك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه وه‌ربگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.