سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، رێگا ناده‌ین كه‌س عێراق بكاته وڵاتی چه‌ته‌كان و عێراقیش ناخه‌وێت تاوه‌كو بكوژان نه‌داته دادگا .
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: خه‌می كوشتنی شه‌هید هیشام هاشمی به‌سه‌رمانه‌وه‌یه و ئه‌ركمان ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌م و په‌ژاره‌یه بۆ به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتی راسته‌وخۆ بگۆڕین.
هه‌روه‌ها گوتی: بڕیارمان داوه كه شه‌قامێكی به‌غدا به‌ناوی هیشام هاشمییه‌وه بكه‌ین .
كازمی جه‌ختیشیكردۆته‌وه كه رێگا ناده‌ن كه‌س عێراق بكاته وڵاتی چه‌ته‌كان و عێراقیش ناخه‌وێت تاوه‌كو بكوژان نه‌داته دادگا .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.