Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:19

سەرۆکی حکومەت: دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
کوردستان TV
#7
100%


• نوێنەری سکرتێری گشتی UN ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی و درێژخایەن کە جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت.

• سەرۆکی حکومەت: دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەکردنی هەموو کێشە هەلپەسێردراوەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەر کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی و درێژخایەن کە جێی ڕەزامەندی هەردوولا و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەر هەموو کێشە هەلپەسێردراوەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختیشی لە گرنگیی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی کردەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.