Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:15

دوو تۆمەتبار بەھۆی کوشتنی کەسێک لە بنه‌سڵاوه‌ دەستگیرکران

دوو تۆمەتبار بەھۆی كوشتنی كەسێك لە بنه‌سڵاوه‌ دەستگیركران
کوردستان TV
#7
100%


ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر دوو كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك لە شارۆچكەی بنەسڵاوە دەستگیر كرد، كه‌ ناوبژیوانی له‌ نێوان دوو كه‌س كردبوو.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر هاتووه‌، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی لە بوونی حاڵەتێكی دەمەقاڵی و شەڕەتەقە و كوژرانی هاووڵاتییەك لە شارۆچكەی بنەسڵاوە سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و پاش نیو كاتژمێر دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ح.ع.یٔـ) و (م.س.یٔـ) دەستگیر كرد.

تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، كە لەسەر كێشەیەك بەشەڕهاتوون و دواتر تەقەیان كردووە، لە كاتی تەقەكردنەكەشدا كەسێك بە ناوی (مەجید بەكر عەبدولكەریم) ویستوویەتی ناوبژیوانییان بكات، بەڵام گوللـەیەك بەر سكی كەوتووە و گیانی لە دەست داوە، بۆیە تۆمەتباران بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.