Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:28

له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی بڕیارێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیانی پۆلی 12 ئاماده‌یی شنگال و دەوروبەری ده‌درێت

تەواوی خەرجی مانەوەو خواردنی قوتابیان لەئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێم رایگه‌یاند: سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەریەك لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆكی ڕاسپاردووە، كه‌ خەرجی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی ـ خوێندنی کوردی له‌ شنگال و دەوروبەری مووسڵ لە ئەستۆ بگرێت.


راگەیەندراوێک لەوەزارەتی پەروەردەوە

سەبارەت بە قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ـ خوێندنی کوردی کە لەقەزای شنگال و دەوروبەری موسڵ ، لە پارێزگای دهۆک تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن ، رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڕێزان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆک ی راسپارد ، کەتەواوی خەرجی  رێککارە تەندروستیەکان و گواستنەوە و  مانەوەو خواردنی قوتابیان لەئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت .

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
2020/7/7

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.