Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 19:20

بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ له‌ سنورى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ کرایه‌ پشوو

جگە لە ئێشكگرى هه‌ریه‌ك له‌ ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ، تەندروستی، ئاو، شارەوانی و کارەبا
کوردستان TV
#7
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامی قەزای شەقڵاوە هاتووه‌، لە چەند رۆژی رابردوو چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کۆرونا لە ھەریر و سەنتەری شەقڵاوە تۆمارکراون، بریاردرا لە بەیانی چوار شەممە 7/8 تاکو 7/12 رۆژی دووشەممە له‌سه‌رجه‌م فەرمانگەکان بكرێته‌ پشوو جگه‌ له‌ هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌بێت.

هاوڵاتیانی خۆشەویستی قەزای شەقڵاوە، بەداخەوە لەچەندرۆژی رابردوو چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کۆرونا لە ھەریر و سەنتەری شەقڵاوە تۆمارکراون جێگای نیگەرانی زۆرن، لەدوای ئەوی ئەمرۆ بەراوێژ لەگەڵ بەرێزان پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر و  بەرێوەبەری ناحیەی ھەریر بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە بەگشتی بڕیارماندا دەوامی فەرمانگەکان لە سەنتەری شەقلاوە و ناحیەی ھەریر
لە بەیانی چوار شەممە 7/8 تاکو 7/12 رۆژی دووشەممەی داھاتوو بۆ سەرجەم فەرمانگەکان، بکرێتە پشوو جگە لە (ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ، تەندروستی، ئاو، شارەوانی و کارەبا) تەنھا بۆ مەبەستی ئێشکگری و خزمەتگوزاری زۆر پێویست بێت و ھاولاتیان سەردانیان نەکەن بۆ مامەڵە و کاری ئاسایی.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە ھاووڵاتیانی بەرێزی سنوری شەقڵاوە و هەریر دەکەین تکایە تاکو حاڵەتەکانی کۆرونا لە سنورەکەمان لەکۆنتروڵ دەرنەچووە ڕەچاوی رێنمایەکانی تەندروستی بکەن  تا دەتوانن لە ماڵەکانتان بمێننەوە، داوا لەکاسبکاران و خاوەن دووکان و مارکێتەکان دەکەین رەچاوی خۆپارێزی بکەن و لە شوێنەکانتان دەسکێش و دەمامک بەکار بێنن بۆ ئەوەی بتوانین بەھەموو لایەکمان ئەم قۆناغە سەختە تێپەر بکەین.
بەھیوای تەندروستیێکی زۆر باش بۆ ھەموو لایەک.

داوا لە خوای گەورە دەکەین شیفای بەپەلە بۆ توشبووانی نەخۆشی کۆرونا بنێرێت و بە سەلامەتی بگەرێنەوە ناو کەس و کاریان.

ابراهیم شیخ اللە    
قایمقامی قـــــەزای شەقلاوە
٢٠٢٠/٧/٧

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.