بەڕێوەبەری مارکێتینگ و پەرەپێدان لە كۆمپانیای ئاوامێدیکا راگهیاند: كۆمپانیاكەیان بە هاوکاری سەنتەرە پسپۆڕیە جیهانیەکان بەسەرکەوتووی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (Favipiravir)ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) بەرهەمهێنا، لهم بارهیهوه، پارێزگای هەولێرسوپاسنامهیهكی ئاراستهی كۆمپانیای ئاوامێدیکا كرد.
بەناوی پارێزگای هەولێر، سوپاسی کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان لەهەولێر دەکەین کە توانییان بە هاوکاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەکان بەسەرکەوتوویی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر"Favipiravir"ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بەرهەمبهێنن.
سەربەرز و خۆشحاڵین كە کۆمپانیایەکی گەورە لەهەولێر، دەستکەوتێکی گەورەی بۆ شارەکەمان دەستەبەر کردووە، لەم کات و ساتەدا بەهەمهێنانی ئەمجۆرە دژە ڤایرۆسە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ شارەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی، بۆیە بەناوی پارێزگای هەولێر، پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی شاری هەولێر دەکەین و سوپاس و دەستخۆشیەکی زۆریش بۆ بەڕێوەبەران و تەواوی ستاف و کارمەندانی کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان، دووپاتی دەکەینەوە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکاریانین.
دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر "Favipiravir"ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا، لە ڕوسیا و یابان و زۆر وڵاتی دیکە تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە، ئێستاش لە پرۆتۆکۆڵی وەزارەتی تەندروستی عێراق دانی پێدانراوە و بۆ چارەسەری حاڵەتی مام ناوەند و تووندی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردهێنرێت.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.7.7
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.