Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:19

ترەمپ کشانەوەی ئەمریکای لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە کۆنگرێس ڕاگەیاند

کشانەوەکەش لە 6ـی تەممووزی 2021 جێبەجێدەکرێت
کوردستان TV
100%


ئیدارەی ترەمپ کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەمریکا بەفەرمی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کشاوەتەوە.

بۆب مێندێز، سیناتۆری ئەمەریکی لە تویتێکدا نوسیویەتی: سەرۆکی ئەمەریکا بە فەرمی کۆنگرێسی وڵاتەکەی لە کشانەوەی واشنتۆن لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگادارکردوە، بڕیاری کشانەوەکەش لە 6ـی تەممووزی 2021 جێبەجێدەکرێت.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رۆبێرت بۆب مێنەندز ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەروەک پێشتر هەڕەشەی کردبوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەبڕیارێک وڵاتەکەی لەرێکخراوی تەندروستی جیهانی کشاندەوە.

لە دەقی بڕیاری کۆنگرێس لە کاتی چوونەناو ڕێکخراوەکە لە ساڵی 1948، هاتووە کە ئەمریکا دەتوانێت لە ڕێکخراوەکە بێتە دەرەوەی دوای ئاگادارکردنەوە، بەو مەرجەی ئەمریکا خەرجیی دارایی تەواوی ئەو ساڵە بە ڕێکخراوەکە بدات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.