ئێستا وه‌رزی گه‌رمایه و تیشكه‌كانی خۆر بۆ سه‌ر زه‌وی له باری ستوونی دان، بۆ ئه‌وه‌ی پێست له تیشكی زیانبه‌خشی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی خۆر بپارێزیت و مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست كه‌م بكه‌یته‌وه، ئه‌وا پێویسته ئه‌م ڕێنماییانه جێ به‌جێ بكه‌یت:
- دوور بكه‌ره‌وه له تیشكی خۆر: به تایبه‌تی له نێوان كاتژمێر 10ی به‌یانی بۆ 2ی دوای نیوه‌ڕۆ كه تیشكی خۆر له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدایه.
- جل و به‌رگی پارێزه‌ر له‌به‌ر بكه: وه‌كو بلوزی قۆڵ‌درێژ پانتۆڵ، چاویلكه، هه‌روه‌ها كاسكێت كه سێبه‌ر بۆ ده‌م و چاوت دروست بكات.
- دژه‌خۆری مه‌ودا پان به‌كار بهێنه،كه فاكته‌ری پاراستنی خۆری 30 یان زیاتر بێت، چونكه دژه‌خۆری مه‌ودا پان پێست ده‌پارێزێت له هه‌ردوو تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی شه‌پۆل درێژی A و شه‌پۆل كورتی B.
- كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو دوو كاتژمێر جارێك كرێمی دژه‌خۆره‌كه‌ت نوێ بكه‌ره‌وه، یان دوای ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر یانیش دوای مه‌له‌كردن.
- زۆر وریابه له‌و كاتانه‌ی لای ئاو یان لم یانیش به‌فریت، چونكه ئه‌وانه تیشكه زیانبه‌خشه‌كانی خۆر ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌گه‌ری سووتانی پێست زیاتر ده‌كه‌ن.
- خۆت به‌دوور بگره له به‌كارهێنانی ئامێری خۆڕه‌شكردن، چونكه تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ئه‌م ئامێره ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی پێست و زوو چرچبوونی پێست.
- ئه‌گه‌ریش ده‌ته‌وێ ڕه‌ش ببیت، ئه‌وا كرێمی خۆڕه‌شكردن به‌كار بێنه، نه‌ك چوونه به‌ر خۆر یان ئامێری خۆڕه‌شكردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام دژه‌خۆر به‌كار بێنه.
ئه‌گه‌ر تێبینی هه‌ر خاڵێك، په‌ڵه‌یه‌ك،یان گۆڕانكارییه‌كی گووماناویت كرد له‌سه‌ر پێستت، سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕله بواری پێستدا بكه.
د. دانا عه‌زیز مه‌ولود
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جوانكاری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.