Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:28

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی ئیدانەی تیرۆرکردنی شرۆڤەکاری سیاسی(هیشام ئەلهاشمی) دەکات

بە كردەوەیەكی تیرۆریستی دادەنێین
کوردستان TV
100%

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: تیرۆركردنی شرۆڤەكاری سیاسی و كاروباری ئەمنی عیراق و رۆژنامەنووس(هیشام ئەلهاشمی) دڵگرانی کردین.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتیدا هاتووه‌: ئێمە لە كاتێكدا ئەو تاوانە قێزەونە زۆر بەتوندی ئیدانە دەكەین و بە كردەوەیەكی تیرۆریستی دادەنێین، داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنن و رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی دیكەی لەو جۆرە.

ھاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەین و، لە خوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٧ـی٧ـی٢٠٢٠

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.