بانكی رافیده‌ین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه مووچه‌ی هه‌ندێك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌به‌غداو هه‌ندێك پارێزگا خه‌رج كردووه.
شایانی باسه دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، عێراق تووشی قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه‌و كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر مووچه‌ی مووچه خۆران كردووه،دوێنێش ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی به‌نایاسایی و ئه‌وانه‌ی دوو مووچه وه‌رده‌گرن ،مانگانه دوو ملیار دۆلار له‌سه‌رحكومه‌ت ده‌وه‌ستێ،بۆیه‌ش حكومه‌تی عێراق ده‌بێ مانگانه 5 ملیار نیو دۆلار بۆ خه‌رجی مووچه دابین بكات.
شایانی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆش له هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی په‌روه‌رده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش مووچه‌ی په‌روه‌رده‌كانی ناو شار دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.