توێژه‌رانی زانكۆی هیوستن له ویلایه‌تی تكساسی ئه‌مریكا ئامێرێكیان داهێناوه كه ده‌توانێ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌وادا بگرێت و بیكوژێت.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی میدكڵ ئێكسپرێس-ی زانستی ، توێژه‌ران له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئامێره‌كه دوای هه‌ڵكردنی كه له‌سه‌دا 98.8 ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كوشتووه كه له‌هه‌وادا بڵاوببوونه‌وه.
ئامێره‌كه ڤایرۆسه‌كان ده‌ئاخنێ و له‌كاتی گه‌رمبوونی پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی، ڤایرۆسه‌كان ده‌كوژێت.
توێژه‌ران پێیان وایه ده‌تواندرێت ئه‌م ئامێره له‌نێو فڕۆكه‌كان و نووسینگه‌و قوتابخانه‌كان به‌كاربهێندرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.