ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 8/7/2020 هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌وانى ناسراو شێراد عه‌بدولڕه‌حمان له شارى هه‌ولێر به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه كۆچى دواییى كرد
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووس كارزان حه‌یده‌ر كه ده‌كاته برازاى شێرزاد عه‌بدولره‌حمان به ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى راگه‌یاند دواى سێ ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى مێشك ئه‌مرۆ پێش نیوه‌رۆَ له یه كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر رۆژنامه‌نووس شێرزاد عه‌بدولره‌حمان كۆچى دوواییى كرد .
هه‌روه‌ها كارزان له به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می نه‌خۆشخانه‌كان نیگه‌رانى خۆشى ده‌ربرى كه ماوه‌یه‌كه دۆخى ته‌ندروستى شێرزاد عه‌بدولره‌حمان به‌ره‌و خراپى ده‌چوو ئێمه بۆ زۆربه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى حكومیمان برد به‌ڵام ئاماده نه‌بوون وه‌ریبگرن به بیانووى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌رچه‌ند پشكنینى كۆرۆنا بۆ مامم كرابوو و ئه‌نجامه‌كه‌شى نێگه‌تیڤ بوو واته هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆسه نه‌بووه .دواجار ئه‌مرۆ به یه‌كجارى ماڵئاوایى لێكردین له گۆرستانى كه‌سنه‌زانى شارى هه‌ولێر به‌خاكمان سپارد .
شێرزاد عه‌بدولره‌حمان كێ بوو؟
ناوی تەواوی (شێرزاد عەبدولڕەحمان مامە) یە، لە عەشیرەتی نانەکەلییە، ساڵی 1958 لە گەڕەكی (تەیراوە) ی شاری هەولێر لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی زانین تەواو کردووە، بەهۆی دۆخی نالەباری ئەوکات و شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کورد و زیرەکی خۆی پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی نەخوێندووە ڕاستەوخۆ بەشداری لە ئەزموونەکانی چوارەمی سەرەتایی کردووە و توانیوویەتی سەرکەوتوو بێت، ئەمەش لەسەر دەستی شەهید یوسفی دەربەدەری برای، ناوەندی و دوا ناوەندی لە قوتابخانەی کۆماری بووە،
شێرزاد عەبدولڕەحمان دەنگێکی ڕەسەن لە موزیک و گۆرانی، قەڵەمێک بوێر لە نووسینی وشەی جوان، 46 ساڵ لە خزمەت ڕۆژنامەگەریی کوردی دا، ھونەرمەند و ڕۆژنامەنووسی (شێرزاد عەبدولڕەحمان) ساڵی 1970 لە ڕادیۆی كوردی بەغدا بە گۆرانی (دۆستە دۆستە) خۆی خزاندە نێو ھونەر و موزیک، پاشان چەندین گۆرانی دیکەی بڵاوکرایەوە و ناوبانگی دەرکرد، ساڵی 1972 لە ئاھەنگێکی ھۆڵی گەل لە ھەولێر یەکەم سروودی بۆ (بارزانی نەمر) چڕیوه
ناوبرا برایەکی شەھیدە بە ناوی (یوسف دەربەدەر) کە ھەم ڕۆژنامەنووس بوو ھەم شاعیر یەکێک لە دۆستە ھەرە نزیکەکانی (شەھید ئیدریس بارزانی) و لەسەر ھەڵوێستەکانی بەرامبەر بە حیزبی بەعس لە سێدارە درا و تا ھەنوکەش تەرمەکەی نەدرایەوە خانەوادەکەی).
شێرزاد عەبدولڕەحمان لە ئەزموونی 46 ساڵی تەمەنی ڕۆژنامەنووسی خۆیدا توانیوویەتی 24 کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکات، (9) بەرگیش لەو کتێبانەی نووسیوویەتی لەسەر یاوەرانی (بارزانی نەمر) بووەو بە ناونیشانی (ژیان و بەرخۆدان)، ھاوکات یەکێک لە کتێبەکانی لە بارەی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە وەک مەنھەجێک لە کۆلێژ دەخوێندرێت،
لە مێژووی کاری ڕۆژنامەنووسی خۆیدا چەندین بەرپرسیارێتی پێدراوە لەوانەش (ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ) لە کابینەی پێنجەم و شەشەمدا)، سەرنووسەری گۆڤاری (ھەرێمی کوردستان) و بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی (ھاوکاری و خەبات و برایەتی) و گۆڤاری (گوڵان) بۆ ماوەی 20 ساڵ هه‌روه‌ها پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى ناوازه بووه له كوردستان تیڤى دواكاریشی بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی (ھەولێر)ـی سەر بە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، گۆشە ڕەنگینەکەی (دەردە دڵ) له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ، تەمەنی ئەو گۆشەیە گەیشتووەتە (30) ساڵی تەواو گرنگی به خه‌می هاوڵاتیان ده‌دا.
شێرزاد عەبدولڕەحمان ساڵی 1984 لەگەڵ هونەرمەندی بواری شانۆ جیهان ئەحمەد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەن 6 منداڵە 3 کوڕ و 3 کچ، بە ناوەکانی (ئیڤان - شیڤان - سۆنیا - ئالان - سۆلین - وارڤان)، جیهان ئەحمەد خوشكی هونەرمەندان (جەلال بەیار و جەمال دیلان) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.