ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاروچكه‌ی سیده‌كان به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی دووشه‌ممه 6-7-2020 له پایگه‌ی دۆلومه‌یدان له‌سه‌ر سنوری ئێوان ھه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران سوپای پاسداران ده‌ستیان به‌سه‌ر (26) چێڵی هاووڵاتی سه‌دیق پیرۆ خه‌ڵكی گوندی ژیلیا و ڕه‌وه‌ند له‌كوێستانی به‌رده‌سۆر داگرت وبردوویانن ، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ هێنانه‌وه‌ی چێڵه‌كانی ئه‌و هاوڵاتییه .
به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان گوتیشی: له‌ڕێگای پاسه‌وانی سنوور له‌ھه‌وڵ و به‌دواداچون دان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند سه‌ر چێڵ ومانگایه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه و گوتیشی، به‌رپرسانی سوپای پاسداران له‌سنووره‌كه به‌ڵێنیان داوه به‌یانی سه‌ر مانگاكان بده‌نه‌وه به‌خاوه‌نه‌كه‌ی .
شایانی باسه ساڵی ڕابردووش له كوێستانی به‌ری به‌رد و كێله‌شین، پاسدارانی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (200) سه‌ر چێل ومانگای هاووڵاتیانی گوندی ژیلیا داگرت.
ساڵانه‌ش له‌وه‌رزی كۆچه‌ری وچوونی ڕه‌وه‌نده‌كان بۆ كوێستانه‌كانی سه‌رسنوور و له‌كاتی نزیك بوونه‌وه‌یان، سه‌ربازگه‌و پایگاكانی سوپای پاسداران ئێران، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندان سه‌ر ئاژه‌ڵ ومانگاو مه‌ڕوماڵاتی هاولاتیاندا ده‌گرن .
مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.