Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 17:20

شەپۆلی کۆچبەران بەرەو یۆنان بۆ نیوە کەمیکردووە

شەپۆلی کۆچبەران بەرەو یۆنان بۆ نیوە کەمیکردووە
کوردستان TV
100%

لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020، شەپۆلی کۆچبەران و پەنابەران بۆ دورگەکانی یۆنان بەڕێژەى 51% کەمیکردووە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019، ئەوەش بەپێی داتایەکی وەزارەتی کۆچی یۆنان.

ستیلیۆس پێتساس، وتەبێژی حکومەتى یۆنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داتاکەى ئاشکرا کرد و وتی، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ شەپۆلی کۆچبەران لە سەرانسەری وڵات بەڕێژەى 46% کەمیکردووە، بەڵام بۆ دورگەکان 51%یە.

هەر بەپێی قسەکانی ستیلیۆس، لە دووەم چارەکی ئەمساڵ، واتە مانگەکانی نیسان تاوەکو حوزەیران، شەپۆلەکە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی 209 بەڕێژەى 92% کەمیکردووە.

بە پێچەوانەوە، یەکلاییکردنەوە و بڕیاردان لەسەر داواکاری مافی پەنابەرێتی پەناخوازان بەڕێژەى 88% زیادی کردووە، بۆ نمونە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڕیار لەسەر زیاتر لە 46 هەزار داواکاری مافی پەنابەرێتی دراوە، بەڵام لە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو (2019)، ژمارەکە زیاتر لە 24 هەزار بووە.

هاوکات ئەو داواکارییانەی کە چاوەڕێی پێداچوونەوە بوون کەمیکردووەتەوە بۆ 101 هەزار، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2019 ژمارەکە 140 هەزار بووە و چاوەڕێی یەکلایی کردنەوەیان کردووە.

سەرچاوە: https://www.ekathimerini.com/254424/article/ekathimerini/news/migrant-flows-down-by-50-in-first-half-of-2020

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.