Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 15:25

دوو هەزار و 741 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

لە24 كاتژمێری رابردوودا
کوردستان TV
100%

 


 وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٤١ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ٩٤ كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە


وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٤١ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و ٩٤ كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٤ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٧٤١ كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە هەزار و ٦٢٧ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتە روو کە كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٦٧ هەزار و ٤٤٢ كەس و لەو ژمارەیەیش دوو هەزار و ٧٧٩ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٧ هەزار و ٨٧٩ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.