لە جیهان ٥٤٦ هەزار و ٩٦٤ كەس به په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ گيانيان لەدەستداوە.
ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشتووه‌ته ١١ مليۆن و ٩٦٤ هەزار و ٥٠٥ کەس.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، ٥٤٦ هەزار و ٩٦٤ كەس و شه‌ش مليۆن و ٩١٢ هەزار و ٨٢٠ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، چوار ملیۆن و ٥٠٤ هه‌زار و ٧٢١ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.
ئه‌مریكا به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گيانلەدەستدانی بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی تۆماركردووە، كه سێ ملیۆن و ٩٧ هه‌زار و ٨٤ كه‌س تووشی په‌تاكه‌ی هه‌یه و ١٣٣ هه‌زار و ٩٧٢ كه‌سی دیكه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.