Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 15:22

فرسەت سۆفی: دۆخی هەولێر بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە

ئەگەر خەڵك خۆی نەپارێزێت، رەنگە بەرەو كارەساتێكی گەورە ھەنگاوبنێین
کوردستان TV
100%


پارێزگاری ھەولێر، رایدەگەیەنێت دۆخی هەولێر بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە، ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نەبن، پێشبینی روودانی کارەسات دەکرێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر رایگه‌یاند / ھەولێر بەرەو دۆخێكی نەخوازراو و ناخۆش دەڕوات، لەسەر ئەو بنەما شەش رۆژ قەدەغەی ھاتووچۆی تەواومان راگەیاند و ئەنجامێكی باشی ھەبوو، بەڵام بەداخەوە پابەند نەبوون و تێكەڵبوون و نەبەستنی ماسك جارێكی دیكە ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنای بەرزكردەوە.

پارێزگاری هەولێر راشیگه‌یاند  ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات ناتوانرێت ھەموو تووشبووان لە نەخۆشخانەكان بخەوێندرێن، ئەوەی لەسەر ئێمە بوو وەك حكومەت كردومانە، ئێستا ئەركی ھاووڵاتییانە خۆیان بپارێزن.

ده‌شڵێت دۆخی ھەولێر دۆخێكی مەترسیدارە ئەگەر خەڵك خۆی نەپارێزێت، رەنگە بەرەو كارەساتێكی گەورە ھەنگاوبنێین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.