بەمەبەستی ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، ئەمڕۆ 2020.7.8 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەکانی کۆمەڵگای کۆگاکانی سەر ڕێگای هەولێر-گۆێڕی بەسەر کردەوە.
پارێزگاری هەولێر لەبەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پیداویستییەکانی کۆڵییەوە و پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ڕایگەیاند: لەهەر دەرفەێک توانایەکی دارایی بێتە دەست، دەزانین کە بەشێک لە گەڕەکەکان و شەقامەکان پیویستیان بە قیڕتاوکردن هەیە، بۆیە بەبێ دواخستن کاری بۆدەکەین، پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی، سوپاس بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کە لەکاتی کەرەنتین و قەدەغەی هاتووچۆش نەوەستاون لەکارکردن و چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکان.
پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەکانی کۆمەڵگای کۆگاکانی سەر ڕێگای هەولێر-گۆێڕ بەڕووبەری (194000) مهتر و بە گوژمەی یەک ملیار و هەشتا و دە ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگاری هەولێر جێبەجێدەکرێت و ئیستا لە قۆناغی ڕاخستنی چینی ستابلایزەر دایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.