Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 15:26

وەزیری دەرەوەی عێراق په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌

سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر
کوردستان TV
100%


 وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن هانی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دەدەین، ئەوە رەت بكەنەوە كە عێراق بخرێتە نێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكان سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن هانی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپای دا كە ئەوە رەت بكەنەوە، عێراق بخرێتە نێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكانی سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند، فوئاد حوسێن پەیامێكی ئاراستەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا كردووە كە تیایدا هانی داون، بڕیارەكەی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا رەت بكەنەوە بەوەی عێراق بخرێتە نێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكانی سەبارەت بە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر.

ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە فوئاد حوسێن لە پەیامەكەیدا بۆ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە عێراق چەندین ساڵە، ژمارەیەک یاسای گرنگیی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە، پارەداركردنی تیرۆر و كەمكردنەوەی مەترسییەكان وابەستە بەو پرسانە، دەركردووە.

پێشتر كۆمەڵەی كاری دارایی (FATF) لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە دابووكە رێوشوێنی توند و بەهێز تایبەت بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر (AML/CFT) لە عێراق گیراوەتەبەر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.