له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه بەڕێوبەڕایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: ئاگادارى خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه، به مه‌به‌ستى دابینكردنى كه‌شێكى گونجاو بۆ قوتابیانى پۆلى (12) له كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا، داوایان لێده‌كه‌ین، كه بڕى ئه‌مپێرى كاره‌باى پێویست بۆ ئامێری فێنکەرەوەی ئه‌وقوتابخانانه‌ى ده‌كه‌ونه سنوورى موه‌لیده‌كه‌ى دابین بكه‌ن، کە لە هەفتەیەکدا دوو رۆژەو رۆژی (3)کاتژمێر
راشیده‌گه‌یه‌نن ئەم بابەتەش چەند موەلیدەیەکی کەم دەگرێتەوە، بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی هەوڵدەدات کە بەپێی توانا کارەبای نیشتیمانی بۆ قوتابخانه‌كان دابین بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.